سه‌باره‌ت به‌ كۆمپانیای عێراق په‌ی

ئه‌و به‌هانه‌ى كه‌ كۆمپانیای له‌ پێناودا دروست بووه‌ ته‌نها تێروانین و قسه‌ نین، به‌ڵکو پێگه‌و كۆڵه‌كه‌یه‌كن كه‌ له‌ كارو چالاكیه‌كاندا چرِكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌مویان پێكه‌وه‌ ده‌مانگه‌یه‌ننه‌ یه‌ك به‌های گشتى و حه‌تمی، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى به‌ متمانه‌و كوالیتی كاره‌كان به‌ پایان بگات ده‌بێت به‌وپه‌رِی دلسۆزی ولێبرِان كاربكه‌یت تا متمانه‌ى هه‌موان  به‌ده‌ست بهێنیت. بۆیه‌ له‌ له‌گهڵ ئێمه‌ (هه‌میشه‌ به‌ متمانه‌وه‌ بژی). كه‌ ئه‌مه‌ دروشتى كاركردنمانه‌.

وه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌شداریه‌كی ئه‌رێنانه‌ بكه‌ین له‌ گه‌شه‌پێدانی بواری ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری بۆ خزمه‌تى بازارو ئایدیاو كارو چالاكی و پێویستیه‌كانی رِۆژی كار. هه‌ر بۆیه‌ پێشنیارو تێرِوانینه‌كانتان ده‌كه‌ینه‌ به‌رنامه‌ى ستراتیجیه‌تى پلانی كارمان.

كۆمپانیا جه‌ندین خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات به‌و كۆمپانیا و داموده‌زگان و بازرگانانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌م بواره‌ هه‌یه‌، كه‌ خۆی له‌جه‌ندین خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر ده‌بینێته‌وه‌، به‌نمونه‌ چاودیری كردنی پرِۆگرامه‌كان و پشتیوانی كردنی به‌رده‌وام له‌ دۆزینه‌وه‌ى كێشه‌ ته‌كنیكیه‌كان وچاره‌سه‌ركردنیان.. وه‌ دروست كردنی سیسته‌می پاره‌دانی ئۆن لاین ء به‌سته‌وه‌ى به‌ سه‌رچاوه‌ى رِایی كردنی مامهڵه‌كان. وه‌ جه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر له‌ بواری ئای تی پرِۆگرامدا… له‌وانه‌ دروست كردنی سیسته‌می پاره‌دان و حسیابات و ئه‌پی موبایل ء چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر كه‌ پێویستی رۆژ بیت یاخود داوه‌كاری هاوبه‌ش و هاوكاره‌كانمان بێت له‌ بواری كاردا.

ئه‌وه‌ى جی ئاماژه‌یه‌، ئێمه‌ ته‌واوى كاره‌كانمان له‌رِیی ستافی كارامه‌و شاره‌زاوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه‌ هه‌ر به‌شه‌ و كه‌سانی پسپۆر كاری تێدا ده‌كه‌ن و دواتر له‌ رێی بازنه‌یی كاركردنه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌نگاو ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌. تا ته‌واوى قۆناغه‌كانی كاركردن به‌شێوه‌ى فیدباگ و پله‌به‌ندی تێبپه‌رێندرێـ و كاری له‌سه‌ر بكرێتء هه‌ر قۆناغه‌و هه‌قی كاری خۆی پێبدرێت.. 

 

ئه‌و بنه‌ما گشتیانه‌ كاری له‌ پێناودا ده‌كه‌ین:ـ

*به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ى كاسته‌مه‌ر و به‌شداربوان.

*به‌شداری كردنی جدی له‌ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌م بواره‌دا.

*ههڵبژاردنی ئاسانترین رِێگا.

*ره‌چاوكردنی تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆجیا.

* كاركردنی به‌رده‌وامء كوالتی به‌رز.

تێروانینمان

* ببینه‌ جێ متمانه‌ى هه‌موو هاوبه‌ش و فان ء هاوكاره‌كانمان، وه‌ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری.

*ده‌مانه‌وێت له‌ باشترین كۆمپانیا كان بین كه‌ باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات به‌ هاوبه‌ش و كاره‌كانیان كه‌ شیاوی ئه‌پلایی وجیبه‌جێ كردن بێت. وه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ ببینه‌ ( یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ ) كاتێك شه‌ن و كه‌و ده‌كرێت به‌ شوێن كوالیتیء ئاسانكاریدا. 

*وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانمان له‌ سه‌رو چاوه‌روان كردنی هاوبه‌ش و فانه‌كانمان بن.

ئامانجمان

*پێشخستنی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ، وه‌ به‌كارهێنانی له‌ ته‌واوى كایه‌كانی ژیان.. وه‌ كارئاسانی كردن بۆ ورِایی كردنی ته‌واوی كارو چالاكیه‌كانی هاولاتیان.

* به‌شداریكردن له‌ پێشخستنی بواری بازارِی كردنی سه‌رهێڵ و ئاسانكاری له‌ مامهڵه‌ ئه‌لیكترونیه‌كان.

*دۆزینه‌وى رِێگا چاره‌ى گونجاو بۆ له‌مپه‌رِو كیشه‌كانی كارو چالاكی هاوبه‌شه‌كانمان.

ئه‌ركه‌كانمان

*پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ پرِۆژه‌و فانه‌كانمان، به‌ جوانترین شێوه‌ به‌ ئاسانترین رِێگا. وه‌ پشتیوانی كردنى به‌رده‌وام و بێ ده‌ست لێبه‌ردان، وه‌ گه‌شه‌پێدانی ئایدیا و پرِۆگرامه‌كانیان، كه‌ هه‌میشه‌ له‌گهڵ پێشكه‌وتنه‌كانی دونیا هاوشان رێ بكات.

 

 

soon …

FAQ Powered by iProDev